خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”مامۆستا محەممەد باغەبانی “پێش نوێژی مزگەوتی حەیدەری کەڕاڕ لە شاری سنە بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە شار هەمەدان کرا.
بە پێی ئەو بەنگهێشتنامەیە ڕۆژی چوار شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستا محەممەد دەبێت بۆ ئاخرین جار لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەرگری لە خۆی بکات