دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی “زانا مینبەری” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، زانا مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە کە هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.

ناوبراو خوشکەزای “پەیمان مینبەری” لە شەهیدانی شۆڕشی  ژن، ژیان، ئازادیە، لە شاری سنە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تەمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی زانا مینبەری لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.