خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی مەریوان بەناوی “حامید ئەمینی” یەک حەوتوو لەمەوبەر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕونە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حامید ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “ساوسلێمان”ـی سەربە شاری مەریوان، حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیراوە.
یەک حەوتوو بەسەر دەسبەسەربوونی ئەو هاووڵاتییەدا تێدەپەڕێ وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانیش لە سنە لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.