“ڕادا فاتحی” خوشکی شەهیدێکی شوڕشی ژینا بانگهێشتی دادگای کەیفەری سنە کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”ڕادا فاتحی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا و خوشكی شەهید ڕامین فاتحی بۆ ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی بانگهێشتی دادگای کەیفەری سنە کرا.ڕادا لە لایەن دادگا بە تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات تۆمەتبار کراوە.

(ڕادا فاتحی،ڕامین فاتحی،وریا فاتحی)٢١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران،کە ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر ڕامین فاتحی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان دا گیانی لە دەست دا. رادا و وریا فاتحی پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ٢ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.