“پووریا جەواهێری” دوای ٤مانگ دەستبەسەرکران چارەنووسی دیار نییە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”پووریا جەواهێری” لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا کە بە محاربە تۆمەتبار کراوە دوای زیاتر لە ٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
پووریا جەواهێری”خەڵکی کامیاران لە دەستبەسەرکراوانی ناڕازی کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەز لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵکی ئەو شارە بە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،لە لایان دادگا بە محاڕبە تۆمەتبار کرا.