دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیسماعیل ئیسماعیلپوور، خەڵكی بۆکان و مێهران خەدیریپوور، خەڵكی مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، مێهران خەدیریپوور، هاوڵاتیی خەڵكی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکابت ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان دەسبەسەر کراوە.

هەروەها  بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیسماعیل ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.

شایانی باسە کە، ئەو هاووڵاتییانە لە پاش دەسبەسەرکردنیانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و ماندووبوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.