
خۆڕاگری: بێهرووز هەزدانپەنا، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بێهرووز یەزدانپەنا، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و هەروەها ناوبراو یەکێک لە دەسبەسەرکروانی شۆڕشی ژینایە کە پاش دەسبەسەرکردنی گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.