دەستبەسەر کردنی وەرزشوان و چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری قووروە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی وەرزشوان و چالاکێکی مەدەنی خەڵکی قووروە بە ناوی”مێهدی عیرفانی”بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردوتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە بە توند و تیژی و لێدان دەستبەسەریان کردووە و ماڵی ئەو هاووڵاتییەیان پشکنیوەو دەستیان بەسەر کەرستە شەخسییەکانی وەک لاپ تۆپ و موبایل داگرتووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.