بەڕێوەچوونی دادگای “خەدیجە مەهدی پوور” لە شاری ئیلام

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٦ خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی دادگای بەندکراوی سیاسی پێشوو”خەدیجە مەهدی پوور” لە دادسەرای عمومی و ئینقلابی شاری ئیلام بەڕێوەچوو.

ئەو دادگایە “خەدیجە مەهدی پوور”ی بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندی گرووپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی و بڵاو کردنەوەی درۆ تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “خەدیجە مەهدی پوور” خەلکی ئیلام بەندکراوی سیاسی کورد بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

“خەدیجە مەهدی پوور” ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ ولە لایەن دادگا بە تۆمەتی پڕوپاگاندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە رێبەرو  بە نیزامی کۆماری ئیسلامی  سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.کە بە پێی یاسا سزای ١ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی دەبوو جێبەجێ بکرێت.