دەسبەسەرکردنی ٣هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتەکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەلی باقەدەم، سیروان بازرگانی و کەسێکی دیکەش کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لەلایەن هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە بەبێ بوونی بەڵگەنامەی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوونو گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار،

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ئەو هاووڵاتیانەیان دەسبەسەر کردووە و کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیشیانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.