خۆڕاگری: ئەحمەد قەنبەری، چالاکی مەدەنیی خەڵكی سنە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە مەبەستی لێپێچینەوە بۆ ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە بانگ کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەحمەد قەنبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانیی “چلچەمە” و خەڵكی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە وێڕای لێپێچینەوە و لێکؤڵینەوە لێی بەتوندی هەڕەشەی لێکراوە.
ناوبراو لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنگی گشتیی ٣ی ڕێبەندان، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سنە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە و بەڵێننامەی پێ پڕ کراوەتەوە کە باشداری ئەو بابەتانەی کە لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامیدا نین نەکات.