دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی خەڵكی دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فەرهاد زەندی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی دێولان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرهاد زەندی، چالاکوانی مەدەنیی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی “ڕەچە”ـی شاری دێولان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی ناسروی خەڵکی دێلانە کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆاکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.