دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: سامان پاشایی و خالید عەبدوڵـڵازادە، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی ئەو شارە بەشێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان پاشایی و خالید عەبدوڵڵازادە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە زیاتر لە مانگێکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوون، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کران.

سامان پاشایی، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥ملیارد تمەن، بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە و هەروەها خالید عەبدوڵڵازادە، ئەویش بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ملیارد تمەن، بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.