دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆراگری: ئەفشین مستەفاپوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەفشین مستەفاپوور، هاووڵاتیی خەڵكی شاری نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگکردن، دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی سەرکوتکەری ڕێژیمیش لەو شارە هیچ زانیارییەکی بە بنەماڵەکەی نەداوە.