ژنە چالاکوانێکی خەڵكی مەریوان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: پەروین ئەدوایی، چالاکوانی ژنان و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەروین ئەدوایی، چالاکی بواری ژنان و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی شاری مەریوان، جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن ڕێژیمەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.