
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی کامێران بەناوی “فەرزاد حەمیدی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرزاد حەمیدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کامێران، لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی ٣ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیاکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.