پیرانشار: هاوژینێکی خەڵکی شاری پیرانشار سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە هاوژینی یەکترن بە ناوەکانی “جووتیار ئەشرەفزادە،مەهوەش تەوەسوولی”لە لایەن دادگای شوڕشی شاری پیرانشار سزای ٣ ساڵ و ٢ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپەندرا.

دادگا ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوون،”جووتیار ئەشرەفزادە”ی بە تۆمەتی کۆبوونەوە بە دژی ئاسایشی وڵات بە ٣ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە، هەروەها هاوژینی ناوبراو “مەهوەش تەوەسوولی” بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە.

 سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ژن و مێردێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی جووتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوەسولی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.