دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بێهزاد عوبێدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە، لە ئاکامی هێرشی چەکدارانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ژمارەیەکی لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بێهزاد عوبەیدی، خەڵکی گوندی “سیوچ”ـی سەر بە شاری بانە و بە شێوەیەکی دڕەندانە و بە بێ‌ڕێزی دەسبەسەر و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

چەکدارە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی بە ١٠ماشێنی پڕ لە چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سیوچ و چوونەتە ناو ماڵی بێهزاد عوبەیدی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر دەسبەسەریان کردووە و دواتر ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنوور، شوێنێ ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.