خۆڕاگری: سیروان مەلاقازی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سیروان مەلاقازی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە ٣ ماشێن و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “سیروان مەلاقازی” و وێڕای دروستکردنی دۆخێکی تۆقێنەر و نائارام، ناوبراویان بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیرا.
سەرەڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی سیروان مەلاقازی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.