
خۆڕاگری: ڕووناک دەشتی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە کرماشان دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” یەکشەممە، ۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ڕووناک دەشتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لەشاری کرماشان دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.