خۆڕاگری: عەباس مووسەوی قاسملوو، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەباس مووسەوی قاسملوو، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەردەوان”ـی سەربە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای ئەوەیکە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ئەو هاووڵاتییەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە، تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنێ ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەی ناوبراو بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان کردووە بەڵام هەوڵ بەدواداچوونەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.