هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەشیر نووری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠میلیۆن تمەن بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەشیر نووری، کە ٦ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو، لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و تا ئێستاش زانیاریی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبرا لە بەردەستدا نییە.