هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: کاوە حیجازی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاوە حیجازی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، تا کاتیی دادگایی‌کردنەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز ئازاد کراوە.
کاوە حیجازی، ١١ی ئەم مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئتلاعاتی ڕێژیم لە سنە گوازرایەوە و دوای قۆناغی لێکۆڵینەوە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سەقز و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.