پیرانشار:دوو هاووڵاتی دەسبەسەر کراو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٦ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەدێی پەسوە سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی”موحسێن جەوادیفەر” شەفیع ئەزبەر”بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەیان بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

 ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆپزەردانی ١٤٠٢ی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بێ بوونی هێچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی- گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کران.