دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کامران ئەفسەری، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کامران ئەفسەری، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بێڕێزیکردن بە بنەماڵەکەی، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.