خۆڕاگری: شەش هاووڵاتیی خەڵكی سنە بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنی ٣ێ ڕێبەندان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سینا ڕەزایی، محەممەد سەیفپەناهی، محەممەد ئەتڵەسی، ئومید محەممەدی، ئەمجەد گریاخیز و نەعیم دووستی، شەش هاووڵاتیی کە خاوەنی دووکان و بازاڕن لە شاری سنە، بەهۆی ئەوەیکە بەشدارییان لە مانگرتنی گشتیی ٣ێ ڕێبەنداندا کرد، لەلایەن ێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کاون.
دووکانداران و خاوەن بازاڕەکانی شاری سنە بەشدارییان لە مانگرتنی گشتی بەبۆنەی هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی کرد و کۆماری ئیسلامییش دەستی کردووە بە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شاری سنە و تائێستا ٦هاووڵاتیی دەسبەسەر کردووە کە دووکان و بازاڕەکانیان بۆ پشتیوانی لە مانگرتنەکە داخستبوو و هەروەها لەو شەش هاووڵاتییە “محەممەد ئەتڵەسی” پێشتر هەواڵی دەسبەسەرکردنەکەی لە ماڵپەڕی “خۆڕاگری” بڵاو بۆتەوە.
جێی ئاماژەیە کە، ئەو هاووڵاتییانەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.