لە دێهلۆڕان هاووڵاتییەک دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ١٤ جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان  بە ناوی “ئارەش یوونسی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.