سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگر: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕؤژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردان سێ دەسبەسەر کراوی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوەکانی “عەبدووڵا خەیرئابادی.شادمان عەبدی،حەبیبووڵا کەریمی” بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگایەکەیان لە زیندان ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتیانە ڕۆژی ١٠ بانەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون.