فەرحان حەسەن زادە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەوکەی ڕەوانە بەندیخانەی نەغەدە کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی “فەرحان حەسەن زادە” کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوو و دواتر سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ٢٧ی بەنەمەرێ ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو کە دوای تەواو بوونی لێکۆلێنەوەکەی بە بارمتە ئازاد کرابوو.فەرحان ٩ی بانەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو، کە دواتر سزاکەی بۆ ١ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.