دێولان : دەستبەسەر کردنی  هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی”حیشمەت مەفاخری” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.