سنە  : دەستبەسەر کردنی  هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە شاری تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی دکتۆرای خەڵکی شاری سنە بە ناوی”سەید حەنزەلە هیدایەتی”لە شاری تاران لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی کورەکەیان پێ ڕانەگەیاندوون.