
خۆڕاگری: ژیان میری، چالاکوانی ژینگەیی خەڵكی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی و ڕێژیمەوە، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی چوارشەممە،٧جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ژیان میری، چالاکوانی ژینگەیی خەڵكی گوندی “تەنگیسەر”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبارو ڕۆژی ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و دواتر پاش ٥ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا و هەروەها لەماوەیکانی ڕابردوودا چەندجارێکی دیکەش لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە کە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بەردەوام لەژێر چاوەدێریدا بووە.