
خۆڕاگری: بورهان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سنە پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەمەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بورهان ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ئارەندان”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ و چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی کرا.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەناوی ڕێکخستنی مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر و ناچارکردنی شۆفێرانی دیکە بۆ بەشادریکردن لەو بەناو ڕێکخستنە، ئەو هاووڵاتییەیان ئازار و ئەشکەنجە داوە کە بەبێ ویستی خۆی لەسەر تەلەڤیزیۆن قسە بکات و هەروەها تائێستاش دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەکی ڕاست دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.