دەسبەسەرکردنی شۆفێرێکی بارهەڵگری خەڵكی بیجار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شۆفێرێکی بارهەڵگری خەڵكی بیجار بەناوی “ئەڵماس فەلاحزادە” لەلایەن ‌ێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی،  ئەلماس فەلاحزادە، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بیجاڕ، بەهۆی بەشداریکردن لە مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەتسدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو شار لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.