
خۆڕاگری: لەدرێژەی مانگرتنی گشتیی شۆفێرانی بارهەڵگر لە کوردستان، لانیکەم ٧ شۆفێری بارهەڵگری ناڕازیی خەڵكی بیجاڕ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، حەوت شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خەڵکی شاری بیجاڕ بەناوەکانی “عەلی جەباری، ئەمیرحوسێن زولفەقاری، مورتەزا مێهدی کەرەمی، ئێحسان غوڵامی، حامید بۆرجیان و ئەسغەر ڕەزایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئرانەوە بەهۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گرانی و دۆخی خراپی ئابووری ئەو وڵاتە کە ڕێژیم هۆکارەکەیەتی، دەسبەسەر کراون.
ئەو شۆفێرانە بەهۆی گرانیی لە ڕادەبەدەری نرخی سووتەمەنی و کەلوپەلی ئۆتۆمبێلانیان بە مانگرتنی گشتی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبێ ئەوەیکە گوێ بە داواکارییەکانیان ناداتا و کارئاسانییان بۆ ناکات بەڵکوو بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسەسەریان دەکات و دەخاتە هێر ئازار و ئەشکەنجە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێیان دەکات.