دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە بەندیخانە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “شاهۆ بەرهەم” پاش تێپەربوونی ٩مانگ لە دەسبەسەرکرانی، تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شاهۆ بەرهەم، تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕیژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە.
جێی ئاماژەیە کە، شاهۆ بەرهەم لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و کۆبوونەوە یدادگا لەسەر دۆسییەی ناوبراو بەڕێوە نەچووە و دادگا تائێستا هیچ سزایەکی بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو بە دانانی بارمتەش دەر نەکردووە، هەروەها ناوبراو لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوێزرا.