ناڕوونیی چارەنووسی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز دوای دەسبەسەکردنی

خۆڕاگری: ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، نزیکەی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تێدەپەرێ و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، ماوەی ٢٧ ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا بریندار بووە و ماوەیەکیش لە گرتنگەی ناوندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا دەسبەسەر بووە.
شایانی باسە کە، هەوڵەکانی بنەماڵەی جەوانپوور بۆ بەدواداچوون لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە و تائێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کوڕەکەیاندا نەبووە و هەروەها لە ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.