شنۆ:دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی پێنج شەممە١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەربە شاری شنۆ بە ناوی”شەفیع بابەکری”دوای بانگ کرانی بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە برایەکی ناوبراو ڕۆژی ١٣ی پووشپەر بە ناوی شوانە بابەکری لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.