دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یاقووب مەبزوولە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۹ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “۳۰ی دێسامبری ۲۰۲٥ی زایینی”، یاقووب مەبزوولە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکەوتکەرەکانی ڕێژیم وێڕای دەسبەسەرکردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان پشکنیوە و و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتییدا گرتووە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بێئاکەم ماوەتەوە.