
خۆڕاگری: شۆفێری بارهەڵگرێکی ناڕازیی خەڵكی دیواندەرە بەناوی “فەرزاد ڕەزایی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، فەرزاد ڕەزایی، شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خەڵکی “زەڕینە”ـی سەر بە شاری دیواندەرە بەهۆی پاڵپشتیکردن لە مانگرتنی بەرفراوانی شۆفێرانی بارهەڵگر، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە و ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.