هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئەفشین ساعێدی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣مانگ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەفشین ساعێدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی بۆکان.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە بۆکان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها ڕۆژی ٤ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەشیوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.