دەسبەسەرکردنی شۆفێری بارهەڵگرێکی خەڵكی دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەتا عوزێری، شۆفێری بارهەڵگری خەڵكی دێولان کە پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتنی گشتیی بارهەڵگران دەربڕیوە، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژیچوارشەممە، ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، عرتا عوزێری، شۆفێری ئۆتۆمبێلئ بارهەڵگری خەڵكی شاری دێولان، بەهۆی ئەوەیکە پشتیوانیی خی بۆ مانگرتنی گشتیی بارهەڵگرەکانی کوردستان و ئێران دەربڕیوە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.