خۆڕاگری: عەبدوڵڵا خانی و ئیدریس خوداکەرەمی، دوو چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٧ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، عەبدوڵڵا خانی و ئیدرسی خوداکەرەمی، دوو چالاکوانی کرێکاریی خەڵكی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرەکانی لە سنە چارەنووسیان ناڕوونە.
عەبدوڵڵا خانی پێشتریش لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەهۆی کاروچالاکییەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها ئەو دوو هاووڵاتییە لەدوای دەسبەسەرکردنییانەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکی بەو بنەماڵەیە نەداوە.
