هاووڵاتییەکی خەڵكی هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: عەدنان تۆفیق، هاووڵاتیی خەڵكی هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: عەدنان تۆفیق هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان، لە کاتی شەڕی ١٢ڕۆژەی نێوان کۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسرائیل، دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

ناوبراو خەلكی هەرێمی کوردستانە و لەکاتی شەڕی نێوان ئیسرائیل ئێران سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردووە و لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ دەسبەسەربوون لە بارودۆخێکی ناڕووندایە و بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ یاسایەک لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.