چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی ساینقەڵای ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، عوسمان عەباسی، ڕەحمان خەسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی ٤هاووڵاتیی خەڵکی خەڵکی گوندی “حاجی‌ئاباد”ـی سەربە شاری ساینقەڵای ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کران.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامی بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو چوار هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.