قووروە : دەستبەسەر کردنی  هونەرمەندێکی شاری قووروە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هۆنەرمەندێکی خەڵکی شاری قووروە بە ناوی”سەعید شێرزاد”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.