خۆڕاگری: لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر مۆڵگەکانی ڕێژیم لە مەریوان، بەندیخانەی مەریوان تێک شکاوە و بەندکراوان ئازاد کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگر” دواینیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ۱۱ی ڕەشەمەی ۱٤۰٤ی “۲ی مارسی ۲۰۲٦ی زایینی” لە درێژەی هێرشی هێزه ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە شارەکانی ئێران و کوردستان، لە شاری مەریوان مۆڵگە سەبازییەکانی ڕێژیم کرانە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکان و ئیسرائیل و لە ئاکامدا بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان تێکشکاوە و بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە ئازاد کراون.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی لەڕێگەی فڕۆکەی شەڕکەر و مووشکەوە زۆربەی پارێگاکانی ئێران و کوردستانیان کردووەتەوە ئامانج و هەموو ئەو شوێنانەی کە پێکراون هەمووی بنکە و مۆڵگە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێرانن و هیچ شوێنێکی مەدەنی و گشتی زیانی بەر نەکەوتووە.

Be the first to comment