هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆراگری: هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەد مورادی” پاش زیاتر لە حەوتوویەک دەسبەسەربوون بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، محەممەد مورادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “بێکۆس”ـی سەربە شاری پیرانشار، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارتمەن و بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و چارەنووسی لە بردەستدا نییە و هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕاگیرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.