دوو کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: سەلیم و سابیر زولقەڕنەین، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی “حەسەن‌نووران”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و بەوەش ژمارەی دەسبەسەرکراوانی خەڵکی ئەو شارە گەیشتۆتە ٥کەس کە تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەری کردوون و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی راست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.