دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فواد مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲٥ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، فواد مرادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ بۆ ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو پاش ئەوەیکە ڕۆیشتووە بۆ ئەو ناوەنده سەرکوتکەرە هەر لەوێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێنکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.